Yarra Valley Water

Menu

Close menu

Kurdish Sorani - سۆرانی

WaterCare (واتەرکێر)

ژیان هەمیشە بەپێی پلان ناچێتە پێشەوە. ئەگەر کێشەت لە ھەبوونی داھاتی پێویست ھەیە لەکاتی دانی پسووڵەی خزمەتگوزارییەکان، ئەوا ئێمە دەتوانین ڕێگەچارەیەک بدۆزینەوە کە بۆ تۆ گونجاوە.

لە ئامادەکاریی گونجاوی پارەدانەوە تا درێژکردنەوەی ماوەی پسوولە و داشکاندنی مۆڵەتپێدراو، ئێمە کۆمەڵێک بژاردەمان هەیە بۆ یارمەتیدانت بۆ ئەوەی پسوولەکانت بەڕێوە ببەیت.

سەرچاوەکانی ئێمە بە زمانی جگە لە ئینگلیزی بەکار بهێنە، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە کۆنترۆڵکردنی پسوولەی ئاو و ئاوەڕۆی خۆت، لەگەڵ ڕێنمایی لەسەر چۆنیەتی پارەدان، چۆنیەتی دەستپێوەگرتن و ئەو پاڵپشتییەی بەردەستە.

ئەگەر بتەوێت بەشێوەی تەلەفۆنی لەگەڵماندا قسە بکەیت، ئەوا ڕاوێژکاری ناو ماڵمان بە چوار زمان و هەروەها دەستگەیشتنمان بە خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی بەلاش هەیە.

پەیوەندیمان پێوە بکە بە ژمارەی 688 304 1300 یان فۆڕمی پەیوەندی پێوەکردنەوەی ئێمە پڕ بکەوە.

فۆڕمی داوای پەیوەندیکردنەوە

بژاردە گونجاوەکانی پارەدان

WaterCare (واتەرکێر) پاڵپشتیی پارەدان و گونجاوێتییەک کە لەگەڵ دۆخەکەت بێتەوە پێشنیار دەکات. ئێمە چەندین ڕێگامان بۆ یارمەتیدان بۆ پارەدانی پسووڵەکەت هەیە.

بۆ بژاردەی زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە بە ژمارەی 688 304 1300 و بزانە چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین.
 

پلانێکی پارەدان ساز بکە

ئایا بەڕێوەبردنی پارەدانی بچووکتر، بەردەوامتر بە ئاسانتر دەزانیت؟

SmoothPay (سموس پەی) ڕێگایەکە بۆ پارەدانی پسووڵەکەت بە بڕی بچووکتر و بەردەوامتر.

داواکاری پێشکەش بکە بۆ SmoothPay (سموس پەی) یان پەیوەندی بە تیمەکەمان بکە بە ژمارەی 688 304 1300 بۆ ئەوەی یارمەتی وەربگریت لە پلانێکی پارەدان کە بەکەڵک تۆ دێت.
 

داواکاری بۆ درێژکردنەوەی پارەدان پێشکەش بکە

ئەگەر کەمێک کاتی زیاترت پێویستە بۆ دانەوەی پارەی پسووڵەکانت، ئەوا دەتوانیت داوای زیادکردنی ماوەی پارەدان بۆ ماوەیەک هەتاکو 30 ڕۆژ بکەیت.

ئەگەر پێویستت بە یارمەتییەکی کاتیی هەیە، ئەوا ئەم بژاردەیە پێشنیار دەکەین.

پێدانی داشکاندنەکان

چ کەسێک شایستەیە؟

Yarra Valley Water ئیمتیازی داشکاندن دەداتە هەڵگرانی ئەم کارتانەی خوارەوە

Pensioner Concession Card
Centrelink Pensioner Concession Card
Pensioner Concession Card (2nd version)
Centrelink Pensioner Concession Card (2nd version)
Centrelink Healthcare Card
Centrelink Health Care Card
Department of Veteran Affair Health Card
Department of Veteran Affairs Pension Card
Department of Veteran Affair Health Card (2nd Version)
Department of Veteran Affairs Health Card (2nd Version)

ئەگەر تۆ یەکێک لەم کارتانەت هەیە، ئەوا پێویستە ناوی خۆت بۆ بەخشینەکە لەلای ئێمە تۆمار بکەیت.

دەتوانیت بۆ هەر خانەوادەیەک چەندین بەخشینی داشکاندن تۆمار بکەیت هەرچەند داشکاندنەکە تەنها یەک جار دەکرێت.
 

بڕی یارمەتیی داشکاندنەکە چەندە؟

50% داشکاندن لەسەر پسووڵەی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ ئەوپەڕی $354.10 ساڵانە بۆ ساڵی 2023–2024.

ئەگەر تەنها پسووڵە بۆ یەک حزمەتگوزاری وەردەگریت، بۆ نموونە تەنها ئاو، ئەوا 50% داشکاندن وەردەگریت بۆ پسووڵەی ئاو بۆ ئەوپەڕی $177.05.

ئێمە پێدانی داشکاندنەکە دەگەڕێنینەوە سەر ڕێکەوتی پسوولەکانی پێشوو لە ڕێکەوتی دەستپێکردنی سەر کارتەکەت، یان هەتا 12 مانگ ئەگەر کارتەکەت لە 12 مانگ کۆنتر بێت، و ئەم بڕە پارەیە دەخەینە سەر حسابەکەتان.
 

چۆن ناو تۆمار بکەم؟

دەتوانیت لەسەر ماڵپەڕی yvw.com.au/concessions بەشێوەی سەرھێڵ ناوت بۆ بەخشینی داشکاندن تۆمار بکەیت یان پەیوەندیمان پێوە بکەیت بە ژمارە تەلەفۆنی 248 441 1300.

ئەگەر کارتی داشکاندنت نەبێت، بەڵام پێتوایە شیاوی ئەم کارتەیت، ئەوا تکایە پەیوەندی بکە بە Centrelink بە ژمارەی 21 10 13 یان فەرمانگەی کاروباری خاوەن خزمەتەکان بە ژمارەی 6000 9284 03.
 

دوای ئەوەی کە ناوم تۆمار کرد چی ڕوودەدات؟

دوای ئەوەی کە وردەکاریی داشکاندنەکەت تۆمار کرد، ئێمە بڕی داشکاندنەکە لەسەر پسووڵەی داھاتووت کەم دەکەینەوە تا ئەوکاتەی کە کارتەکەت چیتر کاری پێنەکرێت.

بەخشینی یارمەتیی بۆ خزمەتگوزارییەکان

ئەگەر تۆ بەشێکی لە خانەوادەیەکی کەمدەرامەت و لە دۆخێکدایت کە پێویستت بە پشتوانیی دارایی زیاتر هەیە، ڕەنگە بۆ هاوکاریی کەمکەرەوەی خەرجی خزمەرگوزاریەکانی حکومەت شایستە بیت، کە تێیدا دەکرێ تاکو $650* داشکاندنت لە پسووڵەی ئاوی Yarra Valleyی خۆت وەربگریت.
 

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

بۆ گفتوگۆی نهێنی پەیوەندیمان پێوە بکە بەم ژمارە تەلەفۆنە 789 994 1800 و داوای فۆڕمێکی پێشکەشکردنی داواکاری بکە یان سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە yvw.com.au/urgs

*مەرجەکان کاریان پێدەکرێت

پاڵپشتیی ئەو مشتەریانەی کە کەوتوونەتە بەر کاریگەری توندوتیژی خێزانی و ناو ماڵ

ئێمە تێدەگەین کە توندوتیژیی خێزانی لەوانەیە لە هەر کاتێک و بۆ هەر کەسێکیش ڕوو بدات.

تیمی پاڵپشتیی WaterCare (واتەرکێر)ی ئێمە ڕاهێنراون بۆ ئەوەی یارمەتی کەسانێک بدەن کە توندوتیژی خێزانی ئەزموون دەکەن. تەنها دەبێت یەک جار بارودۆخەکەت ڕوون بکەیتەوە و بەڵگەی دیکەی پێویست نییە.

ئێمە بە تێگەیشتن و ڕێزەوە لەگەڵتان مامەڵە دەکەین، ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین لەم دۆخە دژوارەدا، و هەرچەندە کاتت پێویست بێت بۆ بیرکردنەوە لە بژاردەکانت پێت‌دەدەین.
 

پەیوەندیکردن

ئەگەر هاوژین یان ئەندامێکی بنەماڵەکەت ئێوەی بەجێ هیشتووە بەبێ پارەدانی پسووڵەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، یان پێویستت بە ڕێکاری تایبەتمەندیی زیاترە لەسەر حسابەکەت، ئەوا تکایە ڕۆژانی دووشەممە هەتا هەینی، لەنێوان کاتژمێر 8:00ـی بەیانی و 5:00ـی ئێوارە پەیوەندی بکە بە تیمی پاڵپشتیی WaterCare (واتەرکێر)ی بە ئەزموونی ئێمەوە بە ژمارەی 316 637 1800.

ئێمە دەزانین کە پەیوەندیکردن بۆ وەرگرتنی یارمەتی لەوانەیە ئاڵۆز بێت کاتێک کە تۆ ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبیتەوە. ئەگەر حەز دەکەیت پەیوەندیت پێوە بکەین، تکایە داوای پەیوەندیکردنەوە پێشکەش بکە لە خوارەوە و یەکێک لە ڕاوێژکارانی ڕاهێنراو و بەڕێزی ئێمە پەیوەندیت پێوە دەکەن.

ڕێگاکانی پارەدان

پارەدانی ڕاستەوخۆ - دێبیت - لەڕێگەی پارەدانی ڕاستەوخۆ، پارەی پسووڵەکانت بەشێوەی خۆکار لە وادەی خۆیدا دەدرێن.
لەجیاتی ئەمە، دەتوانیت پارەدانی خۆکار لە ھەژماری بانکییەکەتەوە، ھەژماری کرێدیت یوونیۆن، یان ڤیزا کارت یان ماستەرکارد دابنێیت.

گواستنەوەی پارەی ئەلکترۆنی (EFT - (EFT ڕێگە دەدات بە تۆ بۆ ئەوەی پارەی پسووڵەی ئاو لە ڕێگای گواستنەوەی ڕاستەوخۆی پارە لە ھەژماری بانکیەکەتەوە بدەیت.

BPAY - لەسەر پسووڵەکەت بگەڕێ بۆ لۆگۆی BPAY بۆ ئەوەی کۆدێکی پارەدانی پسووڵە و ژمارەی ژێدەری تێدا بدۆزیتەوە. دواتر پێویستە پەیوەندی بکەیت بە بانکەکەتەوە یان بچیتە ناو بانکی ئینتەرنێتیی خۆت، BPAY یان بژاردەی پارەدانی پسووڵە هەڵبژێریت و شوێن ڕێنماییەکانی بکەویت.

کرێدیت کارت - دەتوانیت بە کرێدیت کارتبەشێوەی سەرھێڵ یان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پارە بدەیت. پەیوەندی بکە بە ژمارەی 332 362 1300 بۆ ئەوەی ھەموو کات و ڕۆژێک بتوانیت لە ڕێگەی ڤیزا یان ماستەرکارتەوە پارە بدەیت. تکایە سەرنج بدە کە AMEX و Diners Club قەبووڵ ناکرێن.

AusPost Billpay - پارەدان بەشێوەی ڕووبەڕوو لە نووسینگەی پۆستەی ئۆسترالیا بەشێوەی نەخت، چەک یان کرێدیت کارت. لەبیرت نەچێت کۆپیەک لە پسووڵەکەت ھەڵگریت، چونکە ئەوان پێویستیان بە باڕکۆدەکەیە بۆ ئەوەی پارەدانەکەت جێبەجێ بکەن.

Centrepay - مشتەریەکانی Centrelink دەتوانن کەمکردنەوەی بەردەوام لە پارەدانەکانی Centrelinkـی خۆیان ڕێک بخەن. هەروەها دەتوانیت ئەمە لەگەڵ ڕێکخستنی SmoothPay لێک بدەیت بۆ ئەوەی پارەدان و تەنانەت خەرجکردنت ئاسانتریش بکەیت.

بۆ دانانی Centrepay، پێویستە پەیوەندی بکەیت بەCentrelinkو ژمارەی ژێدەری مشتەریYarra Valley Water بدەیت بەوان: 555054118T.

فایلە بەردەستەکان بۆ داگرتن